Erbil 12°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 01:36

مۆنۆدرامای (سەلمە) خەڵاتێكی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ست هێنا

کوردستان TV
100%

له‌ توونس مۆنۆدرامای(سلمه‌)،خەڵاتی دەستەی لیژنەی دادوەرانی لە شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی مۆنۆدرامای قەرتاج به‌ده‌ست هێنا.

مۆنۆدرامای (سەلمە)، کە باس لە تاوانەکانی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە دەکات، به‌شداری لە شەشەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی مۆنۆدرامای قەرتاج لە وڵاتی تونس كرد، توانی خەڵاتی دەستەی لیژنەی دادوەران به‌ده‌ست بهێنێت.

مۆنۆدرامای (سەلمە)، کە باس لە تاوانەکانی ئەنفال و تاوانی کیمیاباران دەکات، یەکێکە لە بەرهەمەکانی تیپی شانۆی هەوار لە کەرکوك و بە دوو نمایشی سەرشەقام و ناو هۆڵ، بەشداری لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی مۆنۆ درامای قەرتاج لە وڵاتی تونس کرد.

نمایشی یەکەمی مۆنۆدرامای سەلمە،له‌ 2024/4/28، لە گۆڕەپانی کۆرنیش (سەقەلە) نمایش كرد و هاوکات نمایشی دووەم لە ناو هۆڵ نمایش كرا لە ڕۆژی 2024/5/1، لە هۆڵی ماڵی ڕۆشنبیری ناپل لە وڵاتی تونس.

مۆنۆدرامای (سەلمە) لە نووسینی (د. دڵشاد مستەفا) و دەرهێنانی (نەژاد نەجم) و نواندنی (کچە شانۆکاری کورد هەوار فارس و کچە شانۆکاری فەڕەنسی، ئۆگیلی ئەمپلگت).

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.