Erbil 10°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 08:17

هەولێر… کۆبوونەوەی ئامادەکاری بۆ هەر ئەگەرێکی گۆڕانی کەش و هەوا به‌ڕێوه‌چوو

کوردستان TV
100%


سەرلە بەیانی ئەمرۆ 1-5-2024 هێمن قادر، پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی کرد دەربارەی گۆڕانکاریە خێراکانی کەش و هەواو ئەگەری باران بارینی زۆر لەناو شارو دەورووبەری.

لە کۆبوونەوەکەدا کە بە ئامادەبوونی  به‌رپرسانی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌ڕێوه‌چوو، سەرەتا  هێمن قادر باسی لە ئامادەکاریەکان دەربارەی پێشبینییەکانی گۆڕانی کەش و هەواو بارینی بارانی بەخوڕ ی بەهاران دروستبوونی ئەگەری لافاو لە گەڕەک و ناوچە جیاجیاکانی شاری هەولێر کردو جەختی لەسەر زەروورەتی خۆپارێزی و وشیارکردنەوەی هاووڵاتییان کردەوە بەتایبەت لە رۆژانی شەوی پێنجشەم لەسەر هەینی.

هاوکات بەشداربووانی کۆبوونەوەکە بۆ رێگری کردن لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراو سەرنج و پێشنیازو پێشبینییەکانی خۆیان خستە روو.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرجەم تیمەكانی شارەوانی و ئاو و ئاوەڕۆ و ژینگەپارێزی و فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی حكوومەت ڕاسپێردران بۆ ئەوەی ئامادەكاری تەواو بكەن و رێنمایەکان وەک خۆی جێبەجێ بکرێ، هاوکات جەختکرایەوە کە هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی چەپەر و مەنهۆڵ و ئاوەڕۆکان لە هەولێر و دەوروبەری بەردەوامی هەبێ و لە کۆتاییشدا هیوای سەلامەتی بۆ سەرجەم هاوشاریان خوازرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.