Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 05:22

باڵیۆزخانەی ئێران لە سووریا بۆردومان كرا

کوردستان TV
100%

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم باڵەخانەی باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشقی پایتەختی سووریا بۆردومان كرا، ئێران دەڵێت ئیسڕائیل بۆردومانەكەی ئەنجامداوە.

ئاژانسی دەنگوباسی (تەنسیم)ی ئێرانی بڵاوی كردەوە: ئەم ئێوارەیە باڵەخانەی باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشقی بۆردومان كرا.

راشیگەیاند: لە كاتی بۆردومانەكەدا حوسێن ئەكبەری باڵیۆزی ئێران لە سووریا لەنێو باڵەخانەكەدا بووە، بەڵام تا ئێستا زانیاری لەسەر تەندروستی نییە.

زانیارییە سەرەتاییەكان دەری دەخەن كە لە ئەنجامی بۆردەمانەكەدا 6 كەس بوونەتە قوربانی.

میدیاكانی ئێران هەر زوو تۆمەتی ئەنجامدانی بۆردومانەكەیان بۆ ئیسڕائیل گەڕاندەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.