Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:29

ئەمشەو ئۆتۆمبێل لە منداڵێكی دا و بەهۆیەوە گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

ئەمشەو لە شارەدێی رزگاری ئۆتۆمبێلێك لە منداڵێكی دا و بەهۆیەوە منداڵەكە گیانی لەدەست دا.

ئەمشەو یەکشەم لە سەنتەری شارەدێی ڕزگاری سەر بە شارۆچكەی کەلار، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە جۆری کیا منداڵێکی شێلا و بەهۆیەوە گیان لەدەست دا.

منداڵەکە تەمەنی شەش ساڵانە و تەرمەكەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی کەلار، هەروەها لەلایەن تیمەكانی هاتوچۆش لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەبارەی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکەوە دەستی پێ کردووە.

وێنە: ئەو بارهەڵگرەی منداڵەكەی شێلا و بەهۆیەوە گیانی لەدەست دا:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.