Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 07:22

تۆمەتبارێكی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب كه‌ هه‌ڵسابوو بە ساختەكردنی گرێبەستی كڕینی شوقە دەستگیركرا

کوردستان TV
100%


لە لایەن نوسینگەی ساختەكاری بەشی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبارێكی بە ناسنامە عەرەب دەستگیركرا.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 31ی3ی2024، پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، لەسەر سكاڵای چەند هاوڵاتییەك و لە لایەن نوسینگەی ساختەكاری بەشی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبارێكی بەناسنامە عەرەب دەستگیركرا كە هەستابوو بە ساختەكردنی گرێبەستی كڕینی شوقە.

پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌،لە ئێستادا تۆمەتبار ( ف، ع، ر لە دایكبووی 1970) كە پێنج سكاڵای لەسەرە، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 289-298 ی یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

له‌ كۆتاییدا راگه‌یاندراوه‌،  تۆمەتبار پێشینەی تاوانی هەیەو پێشتر لەسەر هەمان دۆسیە دەستگیركراوە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.