Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:30

رۆژانی جەژنی رەمەزان باران دەبارێت

کوردستان TV
100%

پسپۆڕێكی زانستی كەشوهەوا پێشبینی كرد رۆژانی جەژنی رەمەزانی پیرۆز باراناوی بێت و كەشوهەوا ناسەقامگیر بێت.

محەمەد كەلاری پسپۆڕی زانستی كەشوهەوا رایگەیاند: پێشبینی دەكرێ لە سەرەتا و ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو واتە نزیک جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز شەپۆڵێكی بارانبارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.

راشیگەیاند: دوای جەژنیش ئەو شەپۆڵە بارانبارینە لە هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.

هەروەها رایگەیاند: ئەم گۆڕانكارییە بەردەوامانەی كەشوهەوا بەهۆی سروشتی وەرزەکەیە كە وەرزی بەهارە.

پسپۆڕەكەی كەشوهەوا جەختیشی كردەوە كە پشت بەخودا چاوەڕوانی بارانێكی باش و بە ڕەحمەت بن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.