Erbil 10°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 02:09

27ی ئادار رۆژی جیهانیی شانۆیە

کوردستان TV
100%


هه‌موو ساڵێك شانۆكاران له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا له‌ 27ی ئادار، یادی جه‌ژنی شانۆ ده‌كه‌نه‌وه، له‌م ڕۆژه‌دا چه‌ندین چالاكی شانۆیی ‌‌ئه‌نجام ده‌درێت، مێژووی ئه‌م یاده‌ بۆساڵی 1946 ده‌گه‌رێته‌وه‌ كاتێ 3 شانۆ كاری جیهانی(ئه‌رشیبالك ماك لیش، جۆن برستلی‌ستیلی، فرانسۆ مۆریاك) وه‌كو ده‌سته‌ی یه‌كه‌م ئاماده‌كاری بۆ سه‌نته‌ری جیهانی بۆ شانۆ له‌لایه‌ن رێكخراوی یونسكۆ ده‌ستنیشان كران.

له‌ ساڵی 1947 پسپۆرانی شانۆ و هونه‌رمه‌ندانی شانۆ كه‌ پێكهاتبوون له‌ (جان لوێ بارۆ، ئارمان سالاكرۆ ، فرانسوا مۆریاك) كۆبوونه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی گفتۆگۆ كردن له‌سه‌ر ده‌سته‌ی سه‌نته‌ری جیهانی شانۆ.

له 28 حوزه‌یرانی 1948، له‌ كۆنگره‌یه‌كی شانۆیی كه‌ له‌ شاری پراغ به‌سترا ده‌سته‌ی جیهانی بۆ شانۆ به‌ سه‌رۆكاییه‌تی(جۆن برستیلی) راگه‌یه‌ندراو ئاماژه‌ به‌چه‌ند خاڵێك كرا وه‌كو:‌ هونه‌ری شانۆ چالاكییه‌كی جیهانییه‌ مرۆڤ له‌ رێگه‌ی شانۆ گوزارشت له‌ خودی خۆی ده‌كات له‌ هه‌ر شوێنێك بێت.

 شانۆ كاریگه‌ریه‌كی زۆری هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لان كۆبكاته‌وه‌ له‌ پێناو ئاشتی له‌ هه‌مان كاتدا ئامانجه‌كانی سه‌نته‌ری جیهانی شانۆ بڵاوكرایه‌وه كه‌بریتیبوون له‌‌: فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی شانۆییه‌كان له‌ نێوان شانۆكاراندا، ئاڵوگۆركردنی بیروراكان له نێوان‌ ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م سه‌نته‌ره شانۆییه‌دا پته‌و كردنی په‌یوه‌ندی له‌ نێوان گه‌لاندا ده‌ر‌كردنی گۆڤارێك به‌ناوی (شانۆی جیهانی).

پاشان له‌ ساڵی 1961 له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی شانۆكاران كه‌له‌ (ڤینا) به‌سترا بریاردار رۆژی 27 ی ئاداری هه‌موو ساڵێك ببێته‌ رۆژی جیهانی شانۆ،چونكه‌ له‌م رۆژه‌دا له‌ پاریس ڤیستیڤاڵێكی شانۆی به‌ناوی "ساره‌ برنارت" (1844 - 1923) ئه‌نجامدرا وه‌كو رێزلێنانێكیش بۆ كچه‌ ئه‌كته‌ری فه‌ره‌نسی كۆچكركردوو ساره‌برنارت ئه‌م رۆژه‌ به‌ رۆژی جیهانی شانۆ ناوزه‌ند كرا، كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ شانۆكاران (لۆرانس ئۆلیڤێ، رینه‌ ماهی، هیلینه‌ فایكل، پیتر بروك ، جان كۆكتۆ ) له‌و رێوره‌سمه‌دا به‌شدار بوون.

هه‌ر له‌ساڵی 1962 ‌كاتێك سه‌نته‌ری جیهانی شانۆ (iti )، به‌ مه‌به‌ستی رێكخستنی كاری شانۆكاران به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌ست به‌كار بوو، زۆربه‌ی وڵاتانیش له‌م‌ سه‌نته‌ره‌دا ئه‌ندامن عێراقیش یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه، ئه‌گه‌رچی شانۆكارانی كورد هه‌وڵێكی زۆریاندا بۆ ئه‌وه‌ی شانۆكارانی كوردیش وه‌كو ئه‌ندامن وه‌ربگیرێن به‌ڵام یه‌كێك له‌مه‌رجه‌كانی ئه‌ندام بوون ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تۆ ده‌بێت خاوه‌ن ده‌وڵته‌ێكی سه‌ر‌به‌خۆ بیت.

شایانی باسه‌ ساڵانه‌ په‌یامی شانۆ له‌لایه‌ن شانۆكارێك بڵاوده‌كرێته‌وه‌ یه‌كه‌مین په‌یامی شانۆ هه‌ر له‌و ساڵه‌(1962)‌ له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی فه‌ره‌نسی( جان كۆكتۆ)بڵاوكراییه‌وه‌، له‌و كاته‌وه‌ هه‌موو ساڵێك شانۆكارێك له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری شانۆ ده‌ستنیشان ده‌كرێت كه‌بۆ 27 ئادار په‌یامی شانۆ بنوسێت دوایی هه‌ر له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری شانۆ په‌یامه‌كه‌ وه‌رده‌گیرێت بۆ سه‌ر چه‌ندین زمان ئینجا بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

په‌یامی شانۆی ساڵی 1995 بۆ یه‌كه‌مین جار له‌لایه‌ن شانۆكارێكی عه‌ره‌ب به‌ناوی (سه‌عدوڵا وونوس) بڵاوكراییه‌وه‌.

جێگه‌ی باسه‌، له‌ كوردستانیش له‌لایه‌ن شانۆكاران له‌ شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك به‌ چه‌ندین چالاكی شانۆیی ئه‌م یاده‌ ‌به‌رز راده‌گیرێت، چه‌ندین نمایشی شانۆیی پێشكه‌ش ده‌كرێن ، له‌ هه‌مان كاتدا و چه‌ند شانۆكارێكیش خه‌ڵات ده‌كرێن.

هه‌موو ساڵێك ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئینێنیستیتوی شانۆی نێونه‌ته‌وه‌یی ITI كه‌سایه‌تییه‌كی شانۆیی به‌رچاو هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامی ڕۆژی شانۆی جیهانی بنوسێت، بۆ ساڵی 2024   پەیامەکە له‌لایه‌ن نووسه‌ر  نەرویجی یۆن فۆسە، نووسراوه‌ له‌به‌شێكی په‌یامه‌كه‌ی دا هاتووه‌"هونەر ئاشتییە، هەموو مرۆڤێک ناوازەیە و لەهەمان کات دا لە هەموو کەسێکیتر دەچێت. 

ده‌شڵێ، ڕواڵەت و ڕووی دەرەوەی هەریەکێکمان جیاوازە لە هەر کەسێکی تر، بێگومان ئەوە هەمووی زۆر باش و گونجاوە، بەڵام لەپاڵ ئەوەدا، شتێک لە ناوەوەی هەموومان و لە هەر یەکێکماندا هەیە کە تەنیا هی ئەو کەسە خۆیەتی، تەنیا خودی ئەو کەسەیە. ڕەنگە ئەوە ناو بنێین دەروون یان ڕەوانی کەسەکە. یان بەجۆرێکی تر دەتوانین بڕیار بدەین بە وشە هیچ ناوێکی لێ نەنێین، وازی لێ بێنین بۆ خۆی".

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.