ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان بڕیاری "ئاگربەست و وەستاندنی بەپەلەی شەڕی لە غەززە" پەسند كرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژەیاسای "راگرتنی بەپەلەی شەڕی لە غەززە" كۆبووەوە كە لەلایەن رووسیا و چین و ژمارەیەك لە وڵاتانی عەرەبی پێشكەش كرابوو.
پڕۆژەیاساكە ئەمڕۆ ئێوارە دەنگی بەڵێی 14 ئەندام لە كۆی 15 ئەندامی ئەنجوومەنەكە بەدەستهێنا، تەنیا ئەمەریكا دەنگی بە پڕۆژەیاساكە نەدا و پێی وابوو كە پڕۆژەیاساكە خزمەت بە پڕۆسەی ئازادكردنی بارمتەكان لە غەززە ناكات.
بڕیارەكانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ناچارییە و ئیسڕائیل ناچار دەكرێت شەڕ رابگرێت و بەمەش ئاگربەستی شەڕ لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا لە غەززە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ماوەی زیاتر لە شەش مانگە شەڕ و پێكدادان و تۆپبارانكردنی غەززە لەلایەن ئیسڕائیلەوە بەردەوامی هەیە، دوای ئەوەی لە رۆژی 7ی ئۆكتۆبەر چەكدارانی بزووتنەوەی حەماس هێرشیان كردە سەر چەند ناوچەیەكی ئیسڕائیل و بەهۆیەوە زیاتر لە 1200 ئیسڕائیلی كوژران و نزیكەی 250ی دیكەش لەلایەن حەماسەوە گیران و بە بارمتە برانە غەززە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.