رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ رایگهیاند، ئێوارەی ڕۆژی شەممە 23ی3ی2024، هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری بۆکان له كوردستانی ئێران، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی حەسەن کاکەیی، گۆرانیبێژ و هونەرمەندی خەڵکی ئەو شارە، بە شێوەیەكی دڕندانە دەستگیریان کردووە و لێیان داوە.
ههنگاو ڕایگەیاندووە، ئەو هونەرمەندە تەمەن 64 ساڵە، کاتژمێر 8ی شەوی شەممە تاوەکوو بەرەبەیانی ڕۆژی دواتر لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کراوە و لێی دراوە، دواتر ئازاد کراوە.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ ئاماژهی بهوهش داوه، ئەشكەنجەدان و لێدان لە حەسەن کاکەیی ئەوەندە زۆر بووە، کە شینبوونەوە و کوتراوی لەسەر دەموچاوی بە ڕوونی دیار بووە.
له كۆتاییدا راگهیاندراوه لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئەم هونەرمەندە کوردە بەشداریی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی لە شارەکانی بۆکان و سەقز کردووە و چەند گۆرانی و سروودێکی نەتەوەیی گوتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.