مهكتهبی سیاسی یهكێتی نهتهوهیی دیموكراتی كوردستان راگهیاندراوێكی بۆ ڕای گشتی بڵاوكردهوه.
له راگهیاندراوهكهی مهكتهبی سیاسی یهكێتی نهتهوهیی دیموكراتی كوردستاندا هاتووه، ماوەیەکە حكومەتی عێراق لە رێگەى دادگاى فیدڕاڵی هەوڵى سنوورداکردن و بەرتەسکردنەوەى دەسەڵاتەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەدات.
راشیدهگهیهنن، بڕیارەکانى دادگاى فیدڕاڵی عێراق کە لەم دواییەدا لە دژى هەرێمى کوردستان وەرگیران بڕیارى نادەستوورى و نایاسایین و دەچنە خانەى بڕیارى سیاسییەوە، بە تایبەت لە بڕیارى ئەم دواییەیاندا سەبارەت بە یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، لە تایبەتمەندى خۆیان لایانداوەو یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانیان گۆڕیوە، ئەوەش دەچێتە خانەى هەموارکردن و کارى دەسەڵاتى یاسادانانە نەک دادگاى فیدرالى عێراق.
له بهشێكی دیكهی راگهیاندراوهكهی مهكتهبی سیاسی یهكیتی نهتهوهیی دیموكراتی كوردستاندا هاتووه، تەواوى ئەو گۆڕانکارییانەى لە یاساى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان کردوویانە، نادەستوورى و نایاسایین،وەک(یەک بازنەیى کراوەتە چوار بازنەیى، ژمارەى کورسییەکانى پەرلەمان لە 111 کورسى کەمکراوەتە بۆ 100کورسى، کۆتاى پێکهاتەکان لابراوە لە کاتێکدا لە پەرلەمانى عێراق کورسى کۆتاى پێکهاتەکان هەیە ...) ئەم گۆڕانکارییانە هەمووى دەچنە خانەى هەموارکردن، ئەوەش کارى پەرلەمانە نەک دادگاى فیدرالى عێراق، ئەو بڕیارەى دادگاى فیدڕاڵى کاریگەرى نێگەتیفى دەبێت بۆ سەر ئەنجامدانى پرۆسەى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان، هەوڵێکە بۆ رەتکردنەوەى یاساکانى کوردستان.
ههروهها ئاماژه بهوهش دراوه، بڕیارەکانى ئەم دواییەى دادگاى فیدڕاڵى عێراق دژایەتیکردنێکى ئاشکراى هەرێمى کوردستانە ، کێشەکانى کوردستانى قوڵترکردۆتەوەو بۆتە هەڕەشە بۆ سەر ئاشتى کۆمەڵایەتى و گیانى پێکەوەژیان لە کۆمەڵگەى کوردستان و عێراقدا، ئەمەش ئەو راستییە دەسەلمێنێت کە دەسەڵاتدارانى عێراق تا ئێستاش دەستبەردارى عەقڵییەتى خۆسەپاندن و پەراوێزخستنى کورد نەبوون، لەهەمان کاتدا حکومەتى عێراق لەژێر کاریگەرى بەشێک لە لایەنە عێراقییەکان بەردەوامە لە سەر بڕینى شایستە داراییەکانى هەرێمى کوردستان و جێبەجێکردنى سیاسەتى برسیکردنى خەڵکى کوردستان.
له كۆتاییدا مهكتهبی سیاسی یهكێتی نهتهوهیی كوردستان رایدهگهێنێت، لە رەوشێکى وادا پێویستە لایەنە سیاسییەکانى كوردستان زیاتر لەیەكدی نزیكببینەوەو هاوكاری حکومەتى هەرێمى کوردستان بین بۆ ئەوەى هەموو لایەکمان لە خەمى خەڵکدا بین و کاربکەین بۆ باشترکردنى ژیان و گوزەرانى جەماوەر، و رووبەڕووى ئەو هەڕەشانە ببینەوە کە لەسەر هەرێمى کوردستان هەن، بێگومان ئەوەش ئەرکى نەتەوەیى و نیشتمانى هەموو لایەکمانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.