مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كوردستان راگه‌یاندراوێكی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كوردستاندا هاتووه، ئاشكرایه لای هه‌موان كه هه‌رێمی كوردستان چه‌ند ساڵێكه به قه‌یرانێكی سیاسی و ئابووری خنكێنه‌ر تێده‌په‌ڕێ كه تیایدا خه‌ڵكی كوردستان باجی قورسی ئه‌و باره نا هه‌مواره ده‌ده‌ن به تایبه‌تی موچه‌خۆران، شاراوه نیه لای هه‌موان كه په‌رله‌مانی كوردستان سه‌كۆیه‌ك بوو بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هێزه سیاسیه‌كان و ده‌نگه جیاوازه‌كان، به‌ڵام وا زیاتر له ساڵێكه ئه‌و سه‌كۆیه په‌كخراوه,به‌م هۆیه‌وه په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان كه‌وته قه‌یرانی قووڵه‌وه كه هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان نه‌یانتوانی خۆیان چاره‌سه‌ری كێشه‌ی په‌رله‌مان و دووباره چالاك كردنه‌وه‌ی بكه‌ن ئه‌ویش له رێگه‌ى ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد‌و پاک و بێ گەرد ،بۆیه به‌غدا به هه‌لی زانی ده‌ستوه‌ردان بكات و له رێگای دادگای فیدراڵیه‌وه كۆمه‌ڵێك بڕیار به سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بسه‌پێنێ.
راشیده‌گه‌یه‌نن، له كاتێكدا بینیمان كه عێراق له دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانه‌كه‌یدا رووبه‌ڕووى چه‌ندین قه‌یرانی گه‌وره بوویه‌وه کە ئەو کەمینەی ئێستا جڵه‌وی حكومیان لەبەر دەستە ڕازی نه‌بوون به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌رله‌مانی عێراق كاره‌كانی خۆی به یاسایی و ئاسایی ئه‌نجام بدات، دەیانووت دەبێ عیراق بە ته‌وافوقی سیاسی بەڕێوە بچێت تا كار گه‌یشته به كار هێنانی توند‌و تیژی، به‌ڵام ئێستاش هه‌رئەو کەمینەیە ته‌وافوقى سیاسیان وه‌لاناوه دێن باسى قانون و دادگای فیدراڵی ده‌كه‌ن.
مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، پێمان وایه ئه‌و بڕیارانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی دادگای فیدراڵی به سیاسیی كراون و داوا ده‌كه‌ین له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵكی كوردستان ته‌واوی لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمى كوردستان كۆبونه‌وه‌یه‌كی به په‌له ئه‌نجام بده‌ن بۆچاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنەکان، به پێچه‌وانه‌وه بێ رێكه‌وتنی لایه‌نه سیاسیه‌كانی هەرێمی کوردستان به تایبه‌ت پارتی و یه‌كێتی هیچ هه‌ڵبژاردنێك سه‌ركه‌وتوو نابێت و ئەنجامنەدانی باشترە لەئەنجامدانی و کێشەکانیش قوڵتر ده‌كات و چارەسەریان ناکات و دڵی هەموو دۆستانی کورد نیگەران دەکات و دوژمنانیش خۆشحاڵ دەکات، بۆیە ڕێکەوتن و تەبایی تاکە ڕێگە چارەیە بۆ دەربازبوون لە قەیرانەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.