سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە توندترین شێوە هێرشە دڕندانەكەی شەوی رابردووی سەر شاری مۆسكۆی سەركۆنە كرد.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوی كردەوە "بە تووندترین شێوە هێرشە دڕندانەکەی سەر هاووڵاتییانی سڤیلی شاری مۆسکۆ سەرکۆنە دەکەم."
بڵاویشی كردەوە "بیر و نزاكانم لەگەڵ بنەماڵەی قوربانییان و گەلی رووسیایە".
نێچیرڤان بارزانی هەروەها بڵاویشی كردەوە " تیرۆر هەڕەشەیەکی جیهانییە و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی یەکگرتوو بێت بۆ تێکشکاندنی."
شەوی رابردوو لە ئەنجامی هێرشێكی چەكداری بۆ سەر هۆڵێكی ئاهەنگگێڕان كە سەدان هاووڵاتی تێدابوو لە دەوروبەری مۆسكۆی پایتەختی رووسیا، 83 كەس كوژران و زیاتر لە 140 كەسی تریش بریندار بوون.
هەرچەندە سەرەتا ئۆكڕاینا بە ئەنجامدانی هێرشەكە تۆمەتبار دەكرا، بەڵام دواتر ڕێكخراوی داعشی خوراسان بەفەرمی لە ئەستۆگرتنی بەرپرسیارەتی هێرشەكەی راگەیاند.
I condemn in strongest terms the barbaric attack against civilians in Moscow. My thoughts and prayers are with the victims’ families and the people of Russia. Terrorism is a global threat and the international community must stay united to defeat it.
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) March 23, 2024
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.