شارەزایەكی كەشوهەوا پێشبینی كرد سبەی پێنجشەم لە یەكەم رۆژی نەورۆز و هەروەها رۆژانی داهاتووش ئەگەری بارانبارین هەیە، بۆیە ئامۆژگاری هاووڵاتییانی كرد بۆ گەشت و سەیران نەچنە دەرەوە، چونكە كەشوهەوا گونجاو نابێت.
محەمەد كەلاری شارەزای كەشوهەوا رایگەیاند: بەشێوەیەكی گشتی سبه‌ی پێنجشه‌م ئاسمانی هەرێمی كوردستان نیمچه‌هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێت.
راشیگەیاند: له سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆك و سۆران و راپه‌رین ناوبه‌ناو ئه‌گه‌ری بارانبارین و بروسكە هه‌یه، به‌ڵام لە كه‌ركووك و سلێمانی و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه ئاستی بارانبارین لاواز ده‌بێت و خێرایی باش ئاساییه و جه‌وێكی ساردی ده‌بێت.
ئاماژەی بەوەش دا: رۆژی هه‌ینی و شه‌ممه و شه‌وی یه‌كشه‌م و دووشه‌م و سێشه‌م و چوارشه‌میش ئه‌گه‌ری بارانبارینی باش و سه‌رانسه‌ری لە هەرێمی كوردستان هه‌یه، بۆ چوونه ده‌ره‌وه به هیچ جۆرێك گونجاو نابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.