سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەم په‌يامێكی پیرۆزبایی بە بۆنەی جه‌ژنى نه‌ورۆز و سەری ساڵی تازەی كوردی بڵاو كردەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: نه‌ورۆز، جه‌ژنى نه‌ته‌وه‌يى و سه‌رى ساڵى تازه‌ى كوردى، به گه‌رمى له خێزان و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان، له هه‌ر كوردێك و هه‌موو پێكهاته‌كانى گه‌لى كوردستان له هه‌ركوێ بن، پيرۆز ده‌كه‌م. هيواى ساڵێكى تازه‌ى پڕ له خۆشى و ته‌ندروستيى باش، ئارامى و ئاسووده‌يى و سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌مووان ده‌خوازم.
راشیگەیاند: ئه‌مڕۆ كه به دۆخێكى هه‌ستياردا تێده‌په‌ڕين، داوا له لايه‌نه سياسييه‌كانى كوردستان ده‌كه‌م، به گيانى بهرپرسياريهتيى نيشتمانى و به لێكگه‌يشتن، ناكۆكييهكان چاره‌سه‌ر بكه‌ن تا بتوانين پێكه‌وه ڕووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه و ئاڵنگارييهكان ببينهوه و فيدراڵى و قه‌واره‌ى سياسى و ماف و ده‌سكه‌وته ده‌ستوورييه‌كانمان بپارێزين. هه‌مووان له هه‌مان كهشتيداین و ئه‌گه‌ر هاوهه‌ڵوێست و يه‌كڕيز باین، دۆخه‌كه به ئه‌مڕۆ نه‌ده‌گه‌يشت.
هەروەها رایگەیاند: گه‌لى كوردستان هه‌رگيز واز له ئازادى و مافه‌كانى ناهێنێت. مێژوو سهلماندوويهتى تا نكۆڵى له كورد و كوردستان بكرێت و مافه‌كانى پێشێل بكرێت، عێراق خۆشى و سه‌قامگيرى به‌خۆيه‌وه نابينێت. با هه‌موومان له عێراق له هه‌ڵه‌كانمانه‌وه فێر ببين. جێبه‌جێنه‌كردنى ده‌ستوور و فيدراڵى و ڕێككه‌وتنه سياسييه‌كان، ده‌ستی دهستيكردن به شايستهكان و هه‌وڵى بچووككردنه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان و پێشێلكردنى مافه دهستوورييهكانى، جگه له زيان هيچ سوودێكى بۆ عێراق نابێت.
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: له‌م جه‌ژنه پيرۆزه‌دا جه‌خت له بڕوا و سياسه‌تى نه‌گۆڕمان دهكهينهوه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه له ناوچه‌كه فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌بێت. خوازيارى په‌يوه‌نديى باش و دۆستانه و دراوسێيهتيى باشه له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێز و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش. هه‌ر له‌م بۆنه‌يه‌دا پيرۆزبايى له‌و گه‌لانه‌ش ده‌كه‌ين كه جه‌ژنى نه‌ورۆز ده‌گێڕن و ئه‌م ياده ده‌كه‌نه‌وه.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەش دا: سوپاسى تێگه‌يشتن و گيانى بهرپرسياريیهتى و خۆڕاگريى فه‌رمانبه‌ران و خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌م. له نزيكه‌وه ئاگادارى بارى ژيان و گوزهرانيانين. چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م دۆخه، كارى له پێشينهى هه‌موومان له هه‌موو دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه. دڵنيايان ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌م سهختيانهش تێده‌په‌ڕن و ده‌بنه ڕابردوو. به ئومێده‌وه به‌ره‌و ژيان و داهاتوويهكى باشتر هه‌نگاو ده‌نێين و كوردستان بۆ هه‌ميشه وڵاتى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و فره‌يى ده‌مێنێته‌وه.
لە كۆتاییدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دووبارە نه‌ورۆز و سه‌رى ساڵى تازه‌ی پيرۆز كرد و هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.