شارەزایەكی كەشوهەوا وادەی كۆتاهاتنی ئەم شەپۆڵە بارانبارینەی راگەیاند كە لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەمەوە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە.
ئاراس جەبار شارەزای كەشوهەوا رایگەیاند: ئەمڕۆ سێشەم ئەم شەپۆڵە بارانبارینەی سەرجەم ناوچەکان گرتۆتەوە تا درەنگانی شەو بەشێوەی لێزمەباران و تەرزە و ھەورەبروسکە بەردەوام دەبێت.
راشیگەیاند: لە بەیانی سبەی چوارشەم کاریگەرییەکانی شەپۆڵەكە کەم دەبێتەوە، بەڵام ھەورەبروسکە و تاوەبارانی جیاجیا تا کاتەکانی سبەی ئێوارە لە کات و شوێنی جیاوازدا ناو بەناو چالاک دەبێتەوە.
هەروەها رایگەیاند: دواتر لە سبەی شەودا شەپۆڵەكە بەیەكجاری کۆتایی دێت.
ئاماژەی بەوەش دا كە پلەکانی گەرما بۆ سبەی چوارشەم بەراورد بە ئەمڕۆ سێشەم 1 تا 2 پلە نزم دەبنەوە و بای باشوور و باشووری خۆرئاواش بەشێوەی مامناوەند چالاک دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.