شارەزایەكی كەشوهەوا ناوی ئەو شوێنانەی بڵاوكردەوە كە پێشبینی دەكرێ سبەی سێشەم لافاو یاخود كۆبوونەوەی ئاویان تێدا دروست ببێت.
ئاراس جەبار شارەزای كەشوهەوا رایگەیاند: پێشبینی دەکرێت زۆنی دروستبوونی ھەورەبروسکە بەھێزەکانی سبەی بکەوێتە سنووری پارێزگای نەینەوا، دواتریش لەو ناوچانەوە گەشە بکات و فراوان ببێت بۆ زۆربەی ناوچەکانی باکوری خۆرھەڵات و خۆرھەڵاتی پارێزگای دھۆک بەتایبەت شارۆچكەی بەردەرەش و سنووری شارۆچكەی ئامێدی و دەوروبەری تا نێو شاری دھۆکیش.
راشیگەیاند: بۆیە ھۆشداری توند دەدەین بە دانیشتووانی ئەو ناوچانەی سەرەوە کە سبەی ھەوری سوپەرسێل تێیاندا دروست دەبێت و بارانێکی ئێجگار زۆر و بەھێز چاوەروان دەکرێت.
هەروەها رایگەیاند: لەو ناوچانە پێشبینی بارینی تەرزە و لە ھەندێ شوێندا بە قەبارەی گەورە تەرزە ببارێت و مەترسی دروستبوونی لافاوی گەورەش لە ئارادا دەبێت، بۆیە هاووڵاتییانی ئەو ناوچانە بە گرینگییەوە ھۆشدارییەکە وەربگرن.
ئاماژەی بەوەش دا كە پێشبینی دەكرێ لەو ناوچانە رێژەی باران لە سەروو 50 ملم تا زیاتر لە 150 ملم زیاتر ببارێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.