Erbil 21°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 16:25

هەڵوێستی نەتەوەیەكگرتووەكان سەبارەت بە بڕیاری پارتی بۆ بەشدارینەكردن لە هەڵبژاردن

کوردستان TV
100%

نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق (یونامی) ئەمڕۆ دووشەم هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە بڕیاری پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ بەشدارینەكردن لە هەڵبژاردن بڵاو كردەوە.

لە راگەیەنراوەكەدا نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق دەڵێت "تێبینیمان لەسەر بڕیارەکەی ئەمڕۆی پارتی هەیە، وەک چۆن مانگی رابردوو تێبینیمان لەسەر بڕیارەکەی دادگەی فیدڕالی هەبوو".

دەشڵێت" داوا لە سەرجەم لایەنەکان دەکەین لە بەرژەوەندیی گەل کار بکەن و بە هەمانشێوە کار لەپێناو گەیشتن بە چارەسەرەکان بکەن، نەک چەقبەستووییەکی دیکەی درێژخایەن".

هەروەها دەڵێت "بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 10ی حوزەیران زۆر گرینگە". 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.