Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 05:40

پێنج گرنگترین سودە تەندروستییەکانی ڕۆژووگرتن

کوردستان TV
100%


‎د.داهات حەوێزی، پزیشکی پسپۆری هەناوی و شەکرە روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر پێنج خاڵی گرنگ له‌ سوده‌ ته‌ندروستییه‌كانی ڕۆژووگرتن ده‌كات، به‌م شێوه‌یه‌:

۱-دابەزینی کێشی لەش:
(دوای 8 كاتژمێر)لە هیچ نەخواردن، گەدە بەتاڵ ئەبێ، جەستە بۆ بەدەست هێنانی (ووزەی پێویست ) پەنا ئەباتە بەر ئەو( گلوکۆزەی )لەناو (ماسولکە و جگەر)دایە(بۆیە هەست بە شەکەتی ماسولکەکان ئەکەین)، دوای تەواوبونی (شەکری خەزنکراو )ئینجا (چەوری زیادە) ئەتوێتەوە (بۆیە کێش دائەبەزێ).

کەسی ڕۆژوان بڕێکی زۆری (کالۆری )سەرف ئەکات (1200 کالۆری لەڕۆژێکدا)، ئەگەر خواردنیان تەندروست بێت نزیکەی (4 کیلۆ )لە کێشیان دائەبەزێ.

2-پاک بوونەوە لە پاشەڕۆ و ژەهرەکان:
دوورکەوتنەوە لەخواردن خواردنەوە بۆ ماوەیەکی درێژ لەش پاک دەکاتەوە لە (ژەهر و ماددە زیانبەخشەکانی) جەستە، ڕیخۆڵەکان خاوێن دەکاتەوە و سوڕی خوێن چالاک دەکات.


۳-دابەزینی چەوری خوێن:
چەندین توێژینەوە ئەوەیان دەرخستوە کە ڕۆژووبون ڕێژەی چەوریە خراپەکان (چەوری دڵ و چەوری سەر جگەر ) دائەبەزێنێ و ڕێژەی (چەوری باش )بەرز دەکاتەوە، ئەمەش ئەگەڕێتەوە بۆ بەکارهێنانی چەوری خەزن کراوی ژێر پێست و سەر جگەر لەلایەن جەستەوە دوای تەواوبونی شەکری خەزن کراو.


4-ڕۆژووگرتن بەرگری لەش بەهێز دەکات:
بەڕۆژووبون ئاستی دژە ئۆکسان و دژەهەوکردنەکانی وەکو IL-1b, IL-6, tumour necrosis factor زیاد ئەکات ئەمانەش کاریگەری باشیان هەیە بۆ کەم کردنەوەی مەترسی مردنی خانەکان و شێرپەنجەکان و تووشبوون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر و پارکینسۆن.

ڕۆژوو گرتن ژمارەی خڕۆکە سپیەکان زیاد دەکات و خڕۆکە پیرەکان ڕائەماڵێ بەمەش سیستەمی بەرگری بەهێزتر دەکات.


5-هێورکردنەوەی دەروون:
هەرچەندە لە سەرەتای بەڕۆژووبون بەهۆی (ووشکبونەوە )و (دابەزینی ئاستی شەکری خوێن) و تێکچونی کاتی خەو و خواردن باری دەروونی تێک ئەچێت بەڵام ووردە ووردە کەسی بەڕۆژوو لەگەڵ ئەم بارە تازەیە ڕادێت، لە کۆتاییدا بەهۆی زیاد دەردانی هۆرمۆنەکانی (ئیندۆرفین و سیرۆتۆنین) و بەهۆی تازەبوونەوەی (خانەکانی مێشک)؛ بە ڕۆژووبونی ڕەمەزان کاریگەری باشی دەبێ بۆ کەمکردنەوەی (خەمۆکی و سترێس )و (دڵەڕاوکێ )و هەروەها بەرزکرنەوەی (ئاستی ئاگایی و تەرکیز و ڕێزگرتن لە خوود). لەلایەکی ترەوە بەڕۆژووبون ڕێگایەکی کاریگەرە بۆ چارەسەری حاڵەتەکانی( ئیدمانبون بە جگەره و ئەلکهول و ماددە هۆشبەرەکان)


ژێده‌ر- ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.