بەپێی پێشبینییەکانی بەشی پێشبینیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
سبهی دووشەممە،ڕێکەوتى 18ی3ی2024، نمەباران لە کاتی جیاوازدا لە هەندێ ناوچە دەبارێت،له سنوورى پارێزگاى دهۆک باران زیاتر دەبێت.
ڕۆژى سێشەممە،19ی3ی2024، دواى زیادبوون و بەهێزبوونى کاریگەریی ئەو شەپۆڵەی ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات، بارانبارین بەشێوەى مامناوەند و لێزمە و هەورە تریشقە سەرجەم هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
بڕى بارانبارینى پێشبینیکراو لەگەڵ کاتى دابارین بە جیاوازىی ناوچەکەمان بەم شێوەیە دەبێت:
پێشبینی دەکرێت بڕی بارانبارین بەم شێوەیە بێت:
سەنتەرى شارى دهۆک سەرووى 60 ملم
و ناوچە شاخاوییەکان بە تایبەت ناوچە سنووریەکان(ئاکرێ، شیلادزە، چمانکێ ئامێدى) سەرووى 70 ملم.
ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ لە نێوان45-60 ملم دەبێت.
دواى درێژبوونەوەى کاریگەریی ئەم شەپۆلە بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاکانى هەرێم، بڕى باران بۆ رۆژى سێشەممە لە ناوچەکانى تر بەم شێوەیە دەبێت:
سنوورى پارێزگاى هەولێر: سەنتەرى شار زیاتر لە40ملم دەبێت، وە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر لە سەرووى 60 ملم دەبێت.
لە ئیدارەى سەربەخۆى سۆران بڕى بارانى پێشبینیکراو لە سەرووى 60 ملم دەبێت.
سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى گەرمیان و بەشێک لە پارێزگاى هەڵەبجە زۆربەى کات لە دواى نیوەڕۆ و ئێوارە بارانبارینى بە لێزمە دهبارێت، بارانى پێشبینیکراوى لە ماوەى کاریگەریی ئەم شەپۆلە بەم شێوەیە دەبێت:
سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ناوچە شاخاوییەکانى 45-75ملم دەبێت.
ئیدارەى سەربەخۆى گەرمیان لە 35-45 ملم دەبێت.
پارێزگاى هەڵەبجە و ناوچە شاخاوییەکانى 25-35 ملم دەبێت.
ئیدارەى سەربەخۆى ڕاپەڕین: بە درێژایی ماوەى دەستپێکى شەپۆلەکە بارانبارین دەبێت و بڕى بارانى پێشبینیکراو بۆ ئەم سنوورە لە نێوان 65-85 ملم دەبێت.
هەروەها ئەگەرى تەزرەبارین و هەورەتریشقە هەیە لە کاتە جیاجیاکان و هەندێ ناوچەدا، لەگەڵ زیادبوونى خێرایی با بۆ سەرووى 25 کم لە کاتژمێرێکدا.
کاریگەریی ئەم شەپۆلە لە ڕۆژى چوارشەممە لاواز دەبێت و لە کاتەکانى دوای نیوەڕۆى هەمان ڕۆژ کۆتاىی دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.