ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه17ی3ی2024، به سه‌رپه‌رشتیی ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و بە بەشداری ئه‌ندامانی باڵای لێژنه‌ی چاره‌سه‌ری کێشه‌كانی زه‌ویوزار کۆبونەوەیەکی تایبەت بە چارەسەرکردنی ئه‌و پرسه له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گەشتوگوزار، به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی ده‌رچه‌یه‌كی یاسایی بوو بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌كانی زه‌ویوزار له سنووری پارێزگای هه‌ولێر و سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران بەڕێوەچوو.
تێیدا جارێكی دیكه ڕاسپارده‌یی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرایه‌وه سه‌باره‌ت به دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی گونجاو و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی زه‌وی و زاری موڵكی گشتی و پۆلێنكردنی زه‌وییه‌كانی شاره‌وانی و كشتوكاڵی و نیشانكردنی حه‌ره‌می گوند له سنووری پارێزگای هه‌ولێر و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و بۆ ئه‌م مهبهستەش به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆیان له‌سه‌ر خاڵ به خاڵی ئه‌و ڕه‌شنووسه كرد كه له‌لایه‌ن لێژنه‌ی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری کێشه‌كانی زهویوزارەوە ئاماده كرابوو.
لێژنه‌كه باسیان له وردكردنه‌وه‌ی زیاتری ئه‌و ڕێوشوێنانه كرد كه پێویسته بگیرێنه‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی پێشێلکاری و یاساشکێنییەكان كه وه‌ك زێدەڕۆییكردن بۆ سه‌ر موڵكی گشتی ئه‌نجام دراون و زۆربه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی ڕێنماییهكانهوهن. هاوكات رای گشتی به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌وه‌بوو، پێویسته به میكانیزمی یاسایی ئه‌م پرسه چاره‌سه‌ر بكرێت تاوه‌كو له‌مەودوا به‌شێوه‌ی كۆنكریتی ڕێگری بكرێت له زێده‌ڕۆیی و سه‌رپێچییه‌كان بۆ سه‌ر موڵكی گشتی.
بریاریش درا له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوودا ڕه‌شنووسی ڕاپۆرتی كارپێكراو تێروته‌سه‌لتر بكرێت و هه‌موو ده‌رچه یاساییه‌كان به‌ڕوونی دیاری بكرێن تاوه‌كو ڕه‌زامه‌ندیی گشتی وه‌ربگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.