د۰ههڤین کهمال شاه محهمهد پسپۆڕ له زانستی ئازار و بهنج روونكردنهوه لهسهر چ كاتێك گونجاوه بۆ ئەنجامدانی وەرزش لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا دهدات له چهند خاڵێكدا بهم شێوهیه:
1-ڕۆشتن بەپێ لە بەیانیان زوودا بۆ ماوەی( 35-45 خوولەک)، چانسێکی باشە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت پارێزگاری کێشیان بکەن و پارێزگاری جومگە و ماسولکەکان لە ئازار.
2- ئەنجامدانی وەرزش(کاتژمێرێک پێش بەربانگ )،چانسێکی باشە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت کێشیان دابەزێنن، چونکە توێژینەوە ھەیە دەڵێت ئەنجامدانی وەرزش لە دوای ھەشت كاتژمێر بە ڕۆژووبوون چەوری سووتاندن زیاد دەکات.
3-ئەنجامدانی وەرزش دوای(بەربانگ بە سێ کاتژمێر)، بۆ ئەوانەی دەیانەوێت ماسولکە دروستبکەن و ودەتوانن بە ئارەزووی خۆیان بۆ چەند کاتژمێرێک ئەنجامیدەن، لەگەڵیدا دەبێت خواردنی گونجاو و تەواوکەرە خۆراکیەکان وەرگرن بۆ گەشتن بە ئامانجەکەیان.
بنەما سەرەکیەکانی ئەنجامدانی وەرزش لە مانگی ڕەمەزاندا:
1- دوورکەوەرەوە لە تیشکی خۆری ڕاستەوخۆ بۆ ماوەیەکی زۆر.
2- نابێت لە ماوەی( 60 خولەک )زیاتر وەرزش کەیت لەکاتی بەڕۆژووبوندا.
3- ئاگادار بە کە شلەمەنییەکان بەشێوەیەکی باش بخۆیت لەکاتی بەربانگ بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەوەی وون بووە.
4- وەرزش مەکە دوای (بەربانگ ڕاستەوخۆ)، دەتوانیت دوای(سێ کاژێر)دەست پێبکەیت.
5- ژەمێکی پڕ لە(سەوزەوات و میوەھات )بخۆ لەگەڵ کەمکردنەوەی(چەوری..).
6- ئاو بەتەنیا بەس نییە بۆ قەرەبووکردنەوەی شلەمەنیەکان،دەبێت شەربەتی میوەی لەگەڵ بخورێت.
7- قەرەبووکردنەوەی شلەمەنییەکان دەبێت لەسەرخۆ و بە هێواشی بێت، نابێت یەکسەر ڕێژەیەکی زۆر بخورێتەوە بە یەکجار.
ژێدهر- خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.