Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:38

كەشناسی: بارانبارین دەست پێ دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

بەرێوەبەرایەتى گشتیى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى رەوشی كەشوهەوای پێشبینیكراوی ئەمڕۆ شەممە و سبەی یەكشەمەی بڵاو كردەوە و رایگەیاند كە لە هەردوو رۆژەكەدا لە هەندێ شوێن و ناوچەی هەرێمی كوردستان باران دەبارێت.

كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند: ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت و لەگەڵ ئەگەری بارینی پروشکەباران لە هەندێ ناوچەدا.

راشیگەیاند: پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-3) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی دوێنێ هەینی .

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی یەكشەمەش، كەشناسی رایگەیاند: ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەباران لە هەندێ ناوچەدا.

ئاماژەی بەوەش دا كە پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی ئەمرۆ شەممە.

بەرێوەبەرایەتى گشتیى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی بەمشێوەی خوارەوە بڵاوكردەوە:-

هەولێر: 20

سلێمانی: 18

دهۆک: 18

کەرکووک: 22

هەڵەبجە: 21

زاخۆ: 19

سۆران: 17

حاجی ئۆمەران: 9

گەرمیان: 24

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.