Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:33

نوێترین روونكردنەوەی وەزیری دارایی لەبارەی دابەشكردنی مووچە

کوردستان TV
100%

وەزیری دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ هەینی روونكردنەوەیەكی لەبارەی دابەشكردنی مووچە بڵاو كردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە دا كە ئەوان سەرجەم داواکارییەکانی عێراقیان جێبەجێ کردووە و لیستی سەرجەم مووچەخۆرانیان بە دروستی بۆ بەغدا ناردووە.

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی راگەیاند: لە دواكۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران باسی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵ كراوە و بڕگەیەكیش بۆ دابەشكردنی مووچە تەرخان كراوە، بەكۆی دەنگی وەزیرانی سەرجەم لایەنە سیاسییەكان بڕیاردراوە مامەڵەی بەغدا لەگەڵ هەرێمی كوردستان رەت بكرێتەوە .

سەبارەت بە نەناردنی مووچە فەرمانبەرانی هەرێم گوتیشی: مامەڵەكردنی وەزارەتی دارایی بەرامبەر بە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان پێچەوانەی بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵییە، بڕیارەكەی دادگا باسی لەوە كردووە كە سەرجەم مووچەخۆرانی عێراق بە هەرێمی كوردستانەوە بەیەك جۆر مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت.

وەزیری دارایی روونیشی كردەوە: بۆ دابەشكردنی مووچە سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان پێویستمان بە بڕی زیاتر لە (940) ملیار دینارە، بەڵام بەغدا (560) ملیار دیناری رەوانەی هەرێمی كوردستان كردووە، كە ئەمەش مووچەی شەهیدان و دامەزراوە ئەمنییەکان و مووچەی هەرسێ سەرۆكایەتییەكە و (307) هەزار ئەندامی دەزگا ئەمنییەكان تێدا نییە.

لەبارەی ناردنی لیستی مووچەی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق، ئاوت شێخ جەناب ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە: وەزارەتی دارایی سەرجەم لیستەكانی بۆ بەغدا ناردووە و لەلایەن تەیف سامی وەزیری دارایی بەبێ كێشەیە ناوبراوە، وەزارەتی داریی هیچ پاساوێكی نەناردنی مووچەی بۆ عێراق نەهێشتووەتەوە.

جەختیشی كردەوە كە داهاتی ناوخۆ (374) ملیار دینارە، بەڵكو بەشێكی داهاتەكە لەناو فەرمانگەكاندا چەكە و كاش نییە، بەشێكی دیكەشی كە وەك داهات ئەژمار دەكرێت، بەڵام بەشێوەی قەرزی ئاو و كارەبا و قەرزەكانی دیكەیە كە لەلای هاووڵاتییانە و بەشێوەی كاش ناگەڕیتەوە بۆ خەزێنەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.