Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:17

لەم هەفتەیەوە تابلۆی ئۆتۆمبێلی كۆدی ژمارە 23ی پارێزگای هەڵەبجە دابەش دەكرێ

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە لە ئاگادارییەكدا شوفێرانی سنووری پارێزگاكەی ئاگاداركردەوە كە لە رۆژی یەكشەمەی داهاتووەوە تابلۆی كۆدی ژمارە 23 دابەش دەكەن.

بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ئاگادارییەكدا بۆ هاووڵاتییان رایگەیاند: بەشی " تۆماری تابلۆ"ی ئۆتۆمبێل لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە کە ڕۆژی یەکشەمە ڕێکەوتی 17/3/2024 دەست بە دابەشکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل دەکرێت بـــــە کۆدی ژمارە (23) کە تایبەتە بە پارێزگای هەڵەبجە.

راشیگەیاند: ئەو هاووڵاتییانەی ئۆتۆمبێلی (هەولێر + دهۆك + سلێمانی) یــــــان هەیە، دەتوانن لە بەڕێوەبەرایەتییەکانـــی خۆیان داواکاری پێشکەش بکەن بە مەبەستی تۆمارکردن لە بەڕێوەبەرایەتیمان.

هەروەها رایگەیاند: هەر هاووڵاتییەك خواستی کڕینی ژمارە دڵخوازی خــــۆی هەیـە دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات کە لە ژمارە ( 1000 23) دەست پێ دەکات کە نرخیان هاوشێوەی تابلـــۆی بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەرەوەیە کە 2 ملیۆن دینـارە

هاتوچۆی هەڵەبەجە ئاماژەی بەوەش دا كە ژمارە (2323) بە سەرجەم حەرفەکانی، هەروەها ژمارە (1988 23) ســەرجــەم حەرفەکانــی لە ئێستادا نافرۆشرێــت بۆ زانین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.