بەشی پێشبینی كەشوهەوا رایگەیاند كە ئەگەر هەیە ئەمشەو لە هەندێ ناوچەی هەرێمی كوردستان باران ببارێت.
بەشی پێشبینی كەشوهەوا رایگەیاند: ئەمشەو ئەگەرى بارانبارین هەیە بە شێوەى نمەباران و بارانى مامناوەند کە هەندێجار هەورە تریشقەشى لەگەڵدا دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێک لە ناوچەکانى گەرمیان.
بەشی پێشبینی كەشوهەوا هەروەها رێژەی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردووی هەندێ لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردەوە:-
دەربەندیخان 1.2 ملم
حاجى ئۆمەران 4.8 ملم
هەڵشۆ 0.2 ملم
مێرگەسور 5.0 ملم
چۆمان 3.2 ملم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.