سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی دكتۆر جەرجیس حەسەن، ئهندامی پێشووی مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە، کە ئەمەش دەقەکەیەتی:
دەقی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی دكتۆر جەرجیس حەسەن
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەر و خەباتگێڕی گەلەكەمان و ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان دكتۆر (جەرجیس حەسەن)ـم پێ گەیشت.
خوالێخۆشبوو دكتۆر جەرجیس حەسەن تەمەنی خۆی ماندوونەناسانە لە پێشمەرگایەتی و شۆڕش و خەباتی گەلەكەیدا سەرف كرد و نموونەی وەفا و دڵسۆزی بوو.
سەرەخۆشی لە هەموو هەڤاڵ و هاوسەنگەر و دۆست و ئاشنایان و خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو دكتۆر جەرجیس دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.
لە خودای مەزن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو دكتۆر جەرجیس حەسەن بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
15ی ئاداری 2024
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.