Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 10:34

ئاگادارییەك لە كارەبای سلێمانییەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی - رۆژئاوا ئاگاداری دانیشتووانی چەند گوندێكی كردەوە سەردانیان بكەن بە مەبەستی دەستپێكردنی مامەڵەكانیان.

بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ئاگادارییەكدا رایگەیاند: دانیشتووانی ئەو گوندانە ئاگادار دەکاتەوە کە دەکەونە سنووری هۆبەی چاککردنەوەی کارەبای سەرچنار و تا ئێستا هاوبەشی کارەبایان نییە، سەردانی بەشی فرۆشتنی وزەی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ ڕۆژئاوا بکەن بۆ دەستپێکردنی مامەڵەی هاوبەشەکانیان و وەرگرتنی پێوەری کارەبا.

گوندەکانیش بریتین لە: خێوەتە، ملا داود، کانی بەردینە و کانی پیرە و کانی حمە، تووەسپی و تووەسپی خواروو، فەیاڵ و کانی گۆران و هەنارانی خواروو، کارێز کلاو و چاڵگە و قۆڵ قوڵە و پیرکە و هەنارانی سەروو و سماقە و قادر ئاوا.

بەڕێوەبەرایەتییەكە هەروەها ئاماژەی بەوەش دا كە کە ئیستا لیژنەکانی پشنین و سەرپێچی دەگەڕێن و هەر خانووی هاووڵاتییەک پێوەری نەبێت کارەباکەی دەبڕدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.