Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 12:31

ئەمریکا و بەریتانیا ھێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حودەیدە له‌ ڕۆژئاوای یەمەن

کوردستان TV
100%


حووسییەکان ڕایانگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لە میانی ھێرشێکی ئاسمانیدا، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حودەیدەیان لە ڕۆژئاوای یەمەن کردووەتە ئامانج.

فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا، ھێرشی ئاسمانییان کردە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حودەیدە ڕۆژئاوای یەمەن.

ئەمە چوارەم ھێرشی ئاسمانییە کە لە میانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەلایەن ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیاوە بکرێتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حودەیدە.

کەناڵی مەسیرە سەربە حووسییەکان بڵاویکردەوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لە میانی ھێرشێکی ئاسمانیدا، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حودەیدەیان لە ڕۆژئاوای یەمەن کردووەتە ئامانج.

ئەو سەرچاوەیە، وردەکاری زیاتری لەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکانی ئەو ھێرشەی ئەمریکا و بەریتانیا بۆسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حودەیدە بڵاونەکردووەتەوە.

تا ئێستا ئەمریکا و بەریتانیا، ھیچ ڕاگەیاندراوێکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

پێشتر کەناڵی مەسیرە بڵاویکردبوویەوە کە دوێنێ چوارشەممە، ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا، سێ ھێرشی ئاسمانییان بۆسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حودەیدە ئەنجامداوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.