Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 14:49

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی: خۆجێییکردنی مووچەی فەرمانبەران پێچەوانەی دەستوورە

کوردستان TV
100%


سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی  رایده‌گه‌ێنێت، ئەوەی بەرامبەر بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت، پێچەوانەی دەستوور، رێککەوتنی سیاسییەکان و یاسای بودجەیە. دەشڵێت، خۆجێییکردن (تەوتینکردن)ـی مووچەی فەرمانبەران پێچەوانەی دەستوورە.

 د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق به‌ کوردستان24ی راگه‌یاند، ماوەی نزیکەی دوو ساڵە و بەتایبەت لە دوای پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی لە حوزەیرانی ساڵی 2023، سەرجەم مافەکانی هەرێمی کوردستان پێشێل دەکرێن، لەنێویشیاندا شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

 د. ڤیان سەبری باسی له‌وه‌ش كرد، ماوەی چەند مانگێکە حکومەتی فیدراڵی بە بیانووی جیاواز ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دوادەخات. هەموو داواکارییەکانیانمان جێبەجێ کردووە، بەڵام هەر جارەو و بیانوویەکی نوێ دەهێننەوە. ئەم بابەتە درێژەی کێشا و توانای ئارامگرتنمان نەماوە.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی، لە عێراق راشیده‌گه‌ێنێت، پرسە سیاسی و یاساییەکان تێکەڵی یەکدی دەکرێن. پرسی بودجە و مووچە، پرسێکی یاساییە و لە پەرلەمان بە دەنگی زۆرینەی فراکسیۆنەکان پەسەند کراوە. ئێمەی کوردیش سەرەڕای ئەوەی زۆر تێبینیمان لەسەر هەبوو، دەنگمان لەسەری دا، بەڵام ئێستا بابەتەکە بە سیاسی کراوە. مانگێک مووچەکە دەنێرن، مانگێک نانێرن.

د.ڤیان سه‌بری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی جەختی لەوەش کردەوە، ئەگەر هەموو فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەکاتی دەنگدان بە یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ هەر سێ ساڵی 2023، 2024 و  2025 یەکدەنگ بوونایە؛ دۆخەکە بەم شێوەی ئێستا نەدەبوو.

لەبارەی کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆر و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی، ئەوەی خستەڕوو، داوای وەزارەتی دارایی عێراق بۆ خۆجێییکردن (تەوتینکردنی) مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پێچەوانەی دەستوورە.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دووپاتیکردەوە، ئەوەی ئێستا بەرامبەر بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و شایستە داراییەکانیان دەکرێت، پێچەوانەی دەستوور، رێککەوتنی سیاسیی پێکهێنانی کابینەی سوودانی و یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵییە.   

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.