Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 14:33

نەتەوە یەکگرتووەکان: تا ئێستا 12 ھەزار و 300 منداڵ لە غەززە کوژراون"

کوردستان TV
100%

کۆمیسیاری گشتی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەھاناوەچوون و کارپێکردنی پەنابەرانی فەڵەستین (UNRWA)، فیلیپ لازارانی ڕایگەیاند کە ژمارەی ئەو منداڵانەی کە لە 7ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023وە تا ئێستا لە کەرتی غەززە کوژراون لە ژمارەی ئەو منداڵانە زیاترە کە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا بەھۆی شەڕەوە لە جیھان کوژراون.

فیلیپ لازارانی لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێكس ڕایگەیاندووە، ئاماری ئەو منداڵانەی کە لە غەززە  کوژراون، جێگای "شۆک"ە و ئاماژەی بەوەداوە، ژمارەی ئەو منداڵانەی کە لە 7ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023وە تا ئێستا لە کەرتی غەززە کوژراون لە ژمارەی ئەو منداڵانە زیاترە کە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا بەھۆی شەڕەوە لە جیھان کوژراون.

باسی لەوەش کردووە: ئەمە شەڕێکە بۆسەر ئایندەی منداڵان لە غەززە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا، 12 ھەزار و193 منداڵ بەھۆی شەڕەو لە جھیان کوژراون، کەچی تەنھا لە 7ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023وە تا ئێستا، 12 ھەزار و 300 منداڵ لە غەززە کوژراون".

ناوبراو داوایشی کرد کە شەڕ لە غەززە بەپەلە لە پێناو منداڵاندا بوەستێندرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.