Erbil 15°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 01:44

دوو تۆمەتبار دەستگیركران و دەستگیرا بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەردا

کوردستان TV
100%


لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەوارە بەرزەی سەر بە بەشی پۆلیسی دەربەندیخان دوو تۆمەتبار دەستگیركران و دەستگیرا بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەردا .

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 13ى3ى2024،پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، لە كاتی گەڕان و دەرچوونی مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەوارەبەرزە، دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە لەنزیک تونێلی دەربەندیخان سەرقاڵی لێكردنەوەو دزینی پارچەی ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگربوون و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەر لەجۆری كریستاڵ و ئۆتۆمبێلێكدا كە بەتۆمەتباران بووە.

پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌،لە ئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران (ح، أ، ر  -  ب، ش، م)  بەبڕیاری دادوەرو ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.