Erbil 13°C شەممە 16 تشرینی دووەم 23:36

عێراق سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران ته‌لبه‌ند ده‌كات

کوردستان TV
100%

ته‌لبه‌ند كردن له‌ ده‌شتی مه‌نده‌لییه‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و ده‌گاته‌ سنووره‌كانی پارێزگای سلێمانی.


سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ حكوومه‌تی عێراق به‌ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت راگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ دوای ته‌واو كردنی پڕۆژه‌ی هێقم كردنی ئاسایشی سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ سووریا، حكوومه‌تی عێراق ده‌ستی به‌ جێبه‌جێكردنی رێكاری پێویست بۆ پاراستنی ئاسایشی سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران كردووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ باسیشی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ پڕۆژه‌ی پاراستنی ئاسایشی سنووره‌كانی نێوان عێراق و ئێران پێكهاتووه‌ له‌ ته‌لبه‌ند كردنی ناوچه‌ سنوورییه‌كان به‌ تایبه‌تی ده‌شت و دۆڵەكان، ناوچە بیابیانییەكان ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ له‌ ده‌شتی مه‌نده‌لی و قه‌زانییه‌ ده‌ست پێ ده‌كات و دوای تێپه‌ڕبوونی له‌ سنووره‌كانی پارێزگای واسیت ده‌گاته‌ سه‌ره‌تای سنووره‌كانی پارێزگای سلێمانی.
حكوومه‌تی عێراق پێشتریش له‌ سه‌ر سنووری خۆی له‌گه‌ڵ سووریا دیوارێكی به‌ درێژایی 160 كیلۆمه‌تر و به‌رزی 3 مه‌تره‌ راكێشابوو.
جێگای ئاماژه‌ پێكردنه‌ كه‌ حه‌فته‌ی رابردوویش له‌ پارێزگای هه‌له‌بجه‌ دانیشتوانی گونده‌كانی سه‌ر سنوور دژایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌ ته‌لبه‌ند كردنی سنووره‌كان راگه‌یاندبوو و رێگرییان له‌ ته‌لبه‌ند كردنی سنووره‌كانی ناوچه‌كه‌یان كردبوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.