Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:36

شاندێکى پارتى بەشدارى لە پرسەى کەسایەتى نیشتمانی و ناودارى عێراقى موبدر ئەلوەیس دەکات

کوردستان TV
100%

شاندێکی ئاستبەرزی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی دکتۆر فوئاد حوسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ئەندامێتی بەڕێزان فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتى حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا و ئازاد حەمید شەفی بەرپرسی لقی پێنج و ئەندامی سەرکردایەتێ ڕێکخستنی بەغدای پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 11 ئاداری 2024 بەشدارییان کرد لە پرسەى کەسایەتى نیشتمانی و ناودارى عێراقی موبدر ئەلوەیس ناسراو بە (ئەبو عرووبە) کە دوێنێ یەکشەممە 10 ئادارى 2024 کۆچى دوایی کرد.

سەرۆکی شاندەکە هاوخەمی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و بە تایبەتى سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ بنەماڵەی کۆچکردوو ڕاگەیاند و ستایشی خەباتی خوالێخۆشبوو (ئەبو عرووبە)ى کرد دژی دیکتاتۆریيەت و پشتیوانیکردنى بۆ خەباتی گەلی کوردستان و مافە ڕەواکانی.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆکی شاندەکە ئاماژەی بەو پەیوەندییە بەهێزە کرد کە کۆچکردوو لەگەڵ سەرکردەکانی حیزب و هێزە کوردستانیيەکان بە تایبەتی سەرۆک مەسعود بارزانی هەیبوو.

بە کۆچکردنى کەسایەتی نەتەوەیی عێراقی و خەباتگێر موبدر ئەلوەیس (ئەبو عرووبه)، عێراق یەکێک لە کەسایەتییە نەتەوەییە دیارەکانی لەدەست دا و گەلی کورد دۆست و لایەنگر و بەرگریکارێکی ڕاستگۆیان لە مافە ڕەواکانیان لەدەست دا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.