Erbil 12°C شەممە 16 تشرینی دووەم 22:25

كریستیانەكان: بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ناكەین

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم كۆبوونەوەی ژمارەیەك لە پارت و هێز و لایەنە كریستیانەكانی كلدانی، سریانی، ئاشووری و ئەرمەنی بەڕێوەچوو و دواتریش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند كە بەهۆی بڕیارەكەی دادگەی باڵای فیدڕالی و لابردنی كورسی كۆتاكان، بڕیاریانداوە بەشداری هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان نەكەن.

لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا كریستیانەكان رایانگەیاند كە بڕیارەكەی دادگەی باڵای فیدڕالی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی كۆرسی كۆتاكان، بەهۆی هەڵەیەكی مێژوویی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بووە لەپێناو بەدەستهێنانی دەستكەوتێكی سیاسی كاتیدا.

ئاماژەیان بەوەش دا كە پێكهاتەكان بە گشتی بەهۆی ئەم هەڵە مێژووییەی یەكێتی تووشی دۆخێكی نەخوازراو بوونەتەوە كە لێدان بووە لە پێكەوەژیان و دیموكراسی لە هەرێمی كوردستان.

جەختیشیان كردەوە كە سەرجەم هێز و لایەنەكانی ناو هاوپەیمانی یەكێتی نەتەوەیی و هاوپەیمانی حاموڕابی كە لە هەڵبژاردنەكانی رابردوو دەنگێكی زۆریان لە هەرێمی كوردستان و دەشتی نەینەوا و عێراق بەدەستهێناوە، بەشداری هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەلەمانی كوردستان نەكەن بەهۆی ئەو هەڵەیەی یەكێتی و دادگەی باڵای فیدڕالی عێراق كە بەرامبەر پێكهاتەكان لە هەرێمی كوردستان ئەنجامیان دا.

لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا هەروەها پارت و هێز و لایەنە كریستیانەكان رایگەیاند كە ئەم بڕیارەی بەشدارینەكردنیان كۆتایی نییە، ئەگەر لە داهاتوودا كریستیانەكان داوایان لێ بكەن بۆ بەشداریكردن، بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان دەكەن.

بەپێی ئەو مەڕسوومەی كە سەرەتای ئەم مانگە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان واژۆی لەسەر كرد، رۆژی 10/6/2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە دەچێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.