ئەمڕۆ دووشەم لە سنووری پێنجوێن مینێك بە دوو هاووڵاتییدا تەقییەوە و بەهۆیەوە یەكێكیان گیانی لەدەست دا و ئەوی تریش بە سەختی بریندار بوو.
لەبارەی رووداوەكە نەخۆشخانەی شەهیدان لە پێنجوێن بڵاوی كردەوە: نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەم ئاگادار کراین بە بوونی تەقینەوەی لوغمێک (ئەڵغام) لە شاخی ئاسن کوڵێن و بۆ ئەم مەبەستە بەخێرایی تیمەكانمان رەوانەی شوێنی رووداوەكە كرد.
راشیگەیاند: دوای ئەوەی تیمەکانی ئەمبوڵانس و فریاکەوتن گەشتنە شوێنی ڕووداوەکە بە هاوکاری تیمەکانی مین توانیان هەردوو هاووڵاتییەكە لە شوێنی تەقینەوەی مینەكە بهێننە خوارەوە.
هەروەها ڕایگەیاند: بەداخەوە یەكێك لە بریندارەكان دەستبەجێ گیانی لە دەست دابوو و ئەوەی تریشیان بە سەختی بریندار ببوو.
نەخۆشخانەی شەهیدان لە پێنجوێن جەختیشی كردەوە كە دوای چارەسەری تەندروستی لە بەشی فریاكەوتن، بریندارەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.