لە چوارچێوەی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی حکومەتی هەرێم و لە دوای سەردانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ هەڵەبجە، بڕی 7 ملیار دینار بۆ خزمەتگوزاری و ئامێر و سەرچاوە مرۆییەکانی تەندروستی لە هەڵەبجە تەرخان دەکرێت.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، لە شاری هەڵەبجە بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: "لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێم، بە بڕی یەک ملیار دینار ئامێر و پێداویستیی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی بیارە تەرخان کرا، هەروەها 130 کارمەندی تەندروستی بۆ دامەزرێنرا".
"جگە لەوە، کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین بە بڕی 385 ملیۆن و سەنتەری نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک و هەرس و گەدە بە 500 ملیۆن بەردەست کرا، جگە لە ئامبولانس و ئامێرە ستراتیژییە پزیشکییەکان و ئامێرەکانی دیکە، کە بە هەمووی 7 ملیار دیناری تێدەچێت".
حکومەتی هەرێمی کوردستان، دابینکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بە لەپێشترین ئەرک دەزانێت و لەمڕووەوە خزمەتی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.