سەرۆك بارزانی ئەمڕۆ یەكشەممە پەیامێكی پیرۆزبایی بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان بڵاو كردەوە.
سەرۆك بارزانی لە پەیامەكەدا رایگەیاند "بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی (ڕەمەزان)ـەوە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم".
راشیگەیاند "لە خودای مەزن داواكارم ڕۆژوو و نوێژ و نزای هەمووان قبووڵ بكات و ئەو مانگە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت و ئارامی بۆ گەلەكەمان.
دەقی پەیامەكەی سەرۆك بارزانی:-
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی (ڕەمەزان)ـەوە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم. لە خودای مەزن داواكارم ڕۆژوو و نوێژ و نزای هەمووان قبووڵ بكات و ئەو مانگە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت و ئارامی بۆ گەلەكەمان.
مسعود بارزانی
29ی شەعبانی 1445ی كۆچی
10ی ئاداری 2024ی زایینی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.