Erbil 22°C شەممە 21 ئەیلوول 00:48

ڕاگەیندراوێک لە پارێزگاری هەولێرەوە سەبارەت بە دیاریکردنی کاتی دەوامی فەرمی دام و دەزگاکان لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز

ئۆمید خۆشناو
کوردستان TV
100%

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان بەگشتی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی دەكەین، بەهیواین ئەو مانگە پیرۆزە ببێتە مانگی پتەوکردنی زیاتری تەبایی و برایەتی و یەكڕیزی و پێکەوە ژیانی ئاینی و نەتەوەیی لە کوردستان.

بەم بۆنەیەشەوە ڕایدەگەیەنین دەوامی فەرمی فەرمانبەرانی سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەت لە سنووری پارێزگاکەمان لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بۆ ماوەی یەک کاتژمێر کەمدەکرێتەوە، نیو كاتژمێر لە کاتی بەیانیان و نیو کاتژمێر لە کاتی تەواو بوونی دەوامی فەرمی فەرمانبەران.

خودای گەورە ڕۆژ و عیبادەتی هەموو لایەک قەبوڵ بکات.

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2024.3.10

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.