Erbil 18°C شەممە 16 تشرینی دووەم 17:53

دوو کارمەندی پاسەوانی سنوور بەهۆی تەقینەوەی مینێک گیانیان لەدەستدا

کوردستان TV
100%

فەرماندەیی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە لە ئاکامی تەقینەوەی مینێک، دوو کارمەندی پاسەوانی سنوور گیانیان لەدەستدا.


فەرماندەیی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە لە ئاکامی تەقینەوەی مینێک، دوو کارمەندی پاسەوانی سنوور گیانیان لەدەستدا.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە دوو کارمەندی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور، چەند مینێک لە کاتی پووچەڵکردنەوەیان، پێیاندا تەقیوەتەوە و بە هۆیەوە دوو کارمەندیان گیانیان لەدەستدا و دووکارمەندی تریش برینداربوون.

برینی دوو بریندارەکە سەختە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا لە هەولێر کراون.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە، پێشتر ئەو مینانە لە ناوچە سنوورییەکان هەڵگیراونەتەوە کە پاشماوەی جەنگی عێراق و ئێران بوون.

بە پێی زانیارییەکان پووچەڵکردنەوەکە ئەو مینانە لەناو بارەگای ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور، لە کانی قڕژاڵەی سەر بە پارێزگای هەولێر ئەنجامدراوە کە لەمیانی پووچەڵکردنەوەکەدا، مینەکان تەقیونەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.