Erbil 16°C شەممە 16 تشرینی دووەم 18:32

"جه‌مشید عه‌نده‌لیبی" ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ كورده‌ی به‌بێ ده‌نگی سه‌ری نایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


هونه‌رمه‌ندی به‌ توانای كورد "جه‌مشید عه‌نده‌لیبی" له‌  ساڵی 1957 له‌ شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ دایكبووه‌ و ئاوازدانه‌ر و ژه‌نیارێكی به‌ توانای ئامێری نه‌ی بووه‌، له‌ ته‌مه‌نی 12 ساڵیدا یه‌كه‌م مه‌شقی راهێنانی موزیكی لای مامۆستا حه‌سه‌نی كامكار ده‌ستپێكرد و دواتر بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ نیو سه‌ده‌، شوێنپه‌نجه‌ی به‌سه‌ر موزیكی كوردی و ئێرانیدا دیار بوو.

 ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبووم بوو وه‌كو(میوانی تۆ، پاییزی قامیشه‌ڵان، هاونشینی گیان و له‌ گۆرانییه‌كانی بێداد، نه‌وا، ده‌ستان، دووكه‌ڵی عود، ئاسمانی عه‌شق، یادی ئه‌یام، ریسوای دڵ، په‌یامی سروه‌، دڵی مه‌جنوون) 

ئه‌م ژه‌نیاره‌ لێهاتووه‌ی كورد "جه‌مشید عه‌نده‌لیبی"، له‌ رۆژی سێشه‌مه‌ 5/3/2024 به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌ له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران  كۆچی دوایی كرد.

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.