لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینییەوە گەڕەكێكی شاری بەغدای پایتەخت گەماڕۆ دراوە و هێزێكی زۆری ئەمنی لە گەڕەكەكە بڵاوەی پێكراوە.
میدیاكانی شاری بەغدا بڵاویان كردەوە: لە بەیانییەوە هێزێكی زۆری ئەمنی و هەواڵگری لە گەڕەكی زەیونەی رۆژهەڵاتی شاری بەغدا جێگیركراوە.
بڵاویشیان كردەوە: هێزە ئەمنییەكان بەشێكی زۆری شەقام و كۆڵانەكانی گەڕەكی زەیونەیان گەماڕۆ داوە و پشكنین و گەڕانیان لە زۆرێك لە ماڵەكاندا ئەنجامداوە.
بڵاوەپێكردنی ئەم هێزە زۆرە لە گەڕەكی زەیونە بەهۆی ئەوەوەیە كە شەوی ڕابردوو لە گەڕەكەكە شەڕێكی گەورە بەرپابوو و تێیدا چەكی قورس و مامناوەندی بەكارهات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.