Erbil 21°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 15:49

به‌رگی نۆیه‌می كتێبی (خۆم و ئه‌ستێره‌ گه‌شه‌كان) بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


له‌ یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد لقی هه‌ولێر به‌ئاماده‌ بوونی پۆلێك له‌ نووسه‌رو هونه‌رمه‌ندان ڕێوڕه‌سمی ناساندنی به‌رگی هه‌شته‌می كتێبی (خۆم و ئه‌ستێره‌ گه‌شه‌كان) به‌رێوه‌ چوو.

كتێبی(خۆم و ئه‌ستێره‌ گه‌شه‌كان) له‌ نووسینی نووسه‌ر( نه‌جمه‌دین عه‌زیر سمایل)ـه‌ چه‌ندین دیداری هونه‌ری و ئه‌ده‌بی له‌گه‌ڵ شاعیران و نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی كورد له‌خۆ ده‌گرێت.

نووسه‌ر نه‌جمه‌دین عه‌زیز سمایل له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌ ده‌ڵێت" به‌لای منه‌وه‌ هه‌موو سه‌رقه‌رڵه‌مێكی جوان بۆ هێنانه‌ پێشه‌وه‌ی مێژووه‌یه‌كی جوانی نه‌ته‌وه‌كه‌ت، گه‌وره‌ترین مێژووی ده‌به‌خشێته‌وه‌ جوانترین سیمبول ده‌نخشێنی،بۆیه‌ من كه‌ (خۆم و ئه‌ستێر گه‌شه‌كانم) تان وه‌كو كتێب بۆده‌كه‌مه‌ دیاری ،پێموایه‌ منیش به‌و سه‌ره‌قه‌ڵه‌مه‌وه‌ به‌شداری له‌ جوانكردنی مێژوو ده‌كه‌م".

كتێبه‌كه‌،له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند عوسمان پیرداود كاوس دیزایین و سه‌رپه‌رشتی چاپی بۆ كراوه‌، هه‌ڵه‌چن و زمانه‌وانی له‌لایه‌ن، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس به‌هائه‌دین جه‌لال مسته‌فا كراوه‌، سه‌رپه‌رشتی گشتیی له‌لایه‌ن نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و میدیاكار نازم دڵبه‌ند بۆی كراوه‌.

شایانی باسه‌، پێشتر نووسه‌ر نه‌جمه‌دین عه‌زیز سمایل هه‌شت به‌رگی له‌ كتێبی (خۆم و ئه‌ستێره‌ گه‌شه‌كان) بڵاوكردۆته‌وه‌، نیاز وایه‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ به‌رده‌وامی هه‌بێت.

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.