ئەمڕۆ پێنجشەم تەرمی گەنجێكی تەمەن 22 ساڵ لە ئاوی رووباری هیزلی لە سنووری زاخۆ دۆزرایەوە و لێكۆڵینەوەكانیش بۆ هۆكاری گیانلەدەستدانەكەی دەستی پێ كردووە.
پۆلیسی زاخۆ بڵاوی كردەوە: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەم كاتژمێر 1:15 تەرمی گەنجێك بەناوی (ع، م، أ) تەمەن 22 ساڵ لە رووباری هیزلی بە خنكاوی دۆزرایەوە.
بڵاویشی كردەوە: گەنجەكە خەڵكی زاخۆیە و تەرمەكەی لەناو ئاوی رووباری هیزل لە نزیك گوندی دورنەخێ دۆزراوەتەوە.
هەروەها بڵاوی كردەوە: تیمەكانی پۆلیسی زاخۆ دوای گەیشتنیان بە شوێنی رووداوەكە، تەرمەكەیان بۆ پزیشكی دادی دهۆك گواستەوە بە مەبەستی دیاریكردنی هۆكاری سەرەكی گیانلەدەستدانەكەی.
پۆلیسی زاخۆ جەختیشی كردەوە كە لەسەر كەیسی گیانلەدەستدانی گەنجەكە، ئێستا دەستیان بە لێكۆڵینەوەكان كردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.