شارەزایەكی كەشناسی پێشبینی رەوشی كەشوهەوای سبەی هەینی بۆ تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە، بەگوێرەی پێشبینییەكانیشی بێت كەشوهەوا سەقامگیر دەبێت و هاووڵاتییان دەتوانن بەدڵی خۆیان گەشت و سەیران بكەن.
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی رایگەیاند: سبەی هەینی ئاسمانی ھەرێم ساماڵ و پەڵەھەور دەبێت، جگە لە ناوچە شاخاوییەکان کەش لە تەواوی ناوچەکان سەقامگیرە دەبێت.
راشیگەیاند: تەنیا لە کاتەکانی پاش نیوەرۆدا لە ناوچە شاخاویەکان ئاسمان بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچەھەور و لەگەڵ بارینی نمەباران و ھەندێک کات و شوێن بارانێکی مامناوەند دەبێت تا کاتەکانی ئێوارە و پاشان کۆتای پێ دێت.
هەروەها رایگەیاند: پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی 2 پلە نزم دەبێتەوە و خێرایی باش لەسەرخۆ دەبێت.
سەبارەت بە رۆژی شەممەش، شارەزاكەی كەشناسی پێشبینی كرد كە ھەورەبروسکە و باران لە ناوچەکان دەست پێ بکاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.