Erbil 31°C شەممە 21 ئەیلوول 11:49

هێزەكانی ئەمەریكا: لەهێرشێكی حوسییەكاندا 3 كەشتیوان كوژران و 4 كەسی دیكەش برینداربوون 

کوردستان TV
100%

فەرماندەیی هێزەكانی ئەمەریكا رایگەیاند، حوسییەكان بە هاژەكی بالیستی كەشتییەكیان لە كەنداوی عەدەن كردە ئامانج كە كوژرانی سێ كەشتیوان و بریندار بوونی چوار كەسی لێكەوتووەتەوە.
 فەرماندەیی هێزەكانی ئەمەریكا ناسراو بە سێنتكۆم رایگەیاند، تیرۆریستە حوسییەكانی یەمەن كە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێن، هاژەكێكی بالیستی دژە كەشتی جۆری ئەی ئێس بی ئێم بەرەو كەشتی ترو كونفیدنس، هەڵدراوە كە كەشتی بارهەڵگری لیبیریا بووە و كە بەكەنداوی عەدەندا تێدەپەڕی.
 ئاماژەی بەوەشداوە، هاژەكەكە بەر كەشتییەكە كەوتووە و تیمەكانی لیبیریا كوژرانی سێ كەشتییوان و بریندار بوونی چوار كەسیان راگەیاند، بەڵام باری تەندروستی سێ كەسیان ناجێگیرە، هەروەها زیانێكی زۆریش بە كەشتییەكە كەوتووە.
 هاوكات باس لەوەشكراوە، كەشتییە جەنگییەكانی هاوپەیمانان وەڵامیان داوەتەوە و دۆخەكەش هەڵدەسەنگێنن.
 فەرماندەیی هێزەكانی ئەمەریكا ئاشكراشی كردووە، ئەمە پێنجەمین هاژەكی بالیستی جۆری ئەی ئێس بی ئێمە كە لە دوو رۆژی رابردوودا لەلایەن حوسییەكانەوە هەڵدراوە و زیانی بە دووكەشتی گەیاندووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.