Erbil 31°C شەممە 21 ئەیلوول 11:24

سه‌رۆك بارزانی و باڵیۆزی ئازه‌ربایجان پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان ئازەربایجان و هەرێمی کوردستانیان تاوتوێكرد

کوردستان TV
100%


سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئازەربایجان لە عێراق دەكات.

ڕۆژی چوارشەممە 6ی ئاداری 2024 لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە  نەسیڕ مامەدۆڤ باڵیۆزی ئازەربایجان لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا باس لە دوایین پێشهاتەکان و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نیوان ئازەربایجان و هەرێمی کوردستان کرا و، باڵیۆزی ئازەربایجان ئاماژەی بە پەیوەندییە لە مێژینە هاوبەشەکانی نێوان هەردوولا کرد و، داخوازی بەردەوامیدان و پتەوکردنی خستەڕوو، بەتایبەتی لە بوارەکانی رۆشنبیری و ئابووریی.

لەلای خۆیەوە، سەرۆک بارزانی ستایشی پەیوەندیی دوورو درێژ و چەسپاوی نێوان ئازەربایجان و کوردستان کرد و هیوای خواست ئەم پەیوەندییە بەردەوام لە بەرەو پێشچووندا بێت، بەتایبەت لە لایەنەکانی کشتوکاڵ و رۆشنبیریی.

لە کۆتایی دیدارەکەشدا، نەسیڕ مامەدۆڤ باڵیۆزی ئازەربایجان سوپاسی خۆی بۆ سەرۆک بارزانی دووپات کردەوە، لەپای پیشوازی گەرمی و میواندارییەکەی.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.