Erbil 33°C شەممە 21 ئەیلوول 13:48

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەكات

کوردستان TV
100%

ڕۆژی چوارشەممە 6ی ئاداری 20204 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو ڤیكتۆریا تەیلەر جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا كرد.
لە دیدارەكەدا كە مارك سترۆ كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێریش ئامادەی بوو، باس لە سەردانەكەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم بۆ واشینگتۆن كرا و بە سەردانێكی جددی و سەركەوتوو وەسفكرا. هەروەها باس لە بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و گرفتەكانی بەردەم ئەو پەیوەندییانە كرا و جەخت لە پێویستیی پاراستنی سەقامگیریی عێراق و ڕۆڵی هێزەكانی هاوپەیمانان لە سەقامگیریی عێراق و ناوچەكە كرایەوە.
بابەتی هەڵبژاردنەكان تەوەرێكی تری ئەو دانیشتنە بوو و سەرۆك بارزانی پاڵپشتیی خۆی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دووپات كردەوە و هەروەها نیگەرانیی خۆیشی لەبارەی بڕیاری دادگەی فیدڕاڵ لەمەڕ نەهێشتنی كۆتای پێكهاتەكان خستەڕوو و ئەو بڕیارەی بە هەوڵدان بۆ بنكۆڵكردنی مافی پێكهاتەكان و زیانگەیاندن بە پڕۆسەی دیموكراسی لەقەڵەم دا.
پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.