فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا ناسراو بە سێنتكۆم رایگەیاند، چەند هێرشێكی هاژەكی و درۆنی میللیشیاكانی حوسی یەمەنیان لە دەریای سوور بۆ سەر كەشتی جەنگی هێزەكانیان تێكشكاندووە.
هاوكات میللیشیاكانی حوسی رایدەگەیەنن دوو كەشتی جەنگی ئەمەریكییان پێكاوە. لە راگەیەندراوێكدا فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا ناسراو بە سێنتكۆم لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاویكردووەتەوە، رۆژی رابردوو، هێزەكانیان هاژەكێكی بالیستیكی دژە كەشتیی و سێ درۆنییان تێكشكاندووە، كە لە ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی چەكدارە حوسییەكان ئاراستەی كەشتی جەنگی یو ئێس ئێس كارنی كرابوون.
هاوكات ئاماژەی بەوەش كردووە كە لەو هێرشانەدا هیچ زیانێك بەر كەشتییەكە جەنگییەكە نەكەوتووەو لە ئۆپەراسیۆنێكدا هێزەكانیان سێ هاژەكی دژە كەشتیی و سێ بەلەمی بێ سەرنشینیان لە ناوچەیەكی ژێر دەسەڵاتی چەكدارە حوسییەكان تێكشكاندووە، كە مەترسیی و هەڕەشەبوون بۆ سەر جووڵەی كەشتییە بازرگانییان.
سێنتكۆم جەختیشی كردوەتەوە، لە ئۆپەراسیۆنەكانی بەردەوم دەبن بۆ سەر هەر ئامانجێك كە ببێتە هۆكاری هەڕەشە و مەترسی بۆ سەر ئاسایشی كەشتیوانی ئازاد لەو ناوچەیە و هێزەكانی ئەمەریكا لە دەریای سووردا.
لای خۆشییەوە میللیشیاكانی حوسی یەمەن بانگەشەی ئەوە دەكەن كە بە هاژەك و درۆن، دوو كەشتی جەنگی سوپای ئەمەریكایان لە دەریای سوور پێكاوە. هاوكات جەختیان لەسەر فراوانكردنی هێرشەكانیان كردوەتەوە.
هێزەكانی ئەمریكا تێكشكاندنی چەند هێرشێكی هاژەكی و درۆنی حوسییەكانی راگەیاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.