سەرۆكی ئەمەریكا داوا دەكات بە زۆترین كات ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل رابگەینرێت، ئەگەرنا دۆخی قودس لە مانگی رەمەزاندا مەترسیدار دەبێت.
جۆو بایدنی سەرۆكی ئەمریكا لە ویلایەتی ماریلاند بە میدیاكانی راگەیاند، رێككەوتنی بارمتەكان و گەیشتن بە ئاگربەست لە غەززە لە ئێستادا بە دەست هێزەكانی سەر بە بزوتنەوەی حەماسە.
گوتیشی، پێویستە ئاگربەست رابگەیەنرێت، ئەگەرنا دۆخی قودس مەترسیدار دەبێت لە مانگی رەمەزاندا، جگە لەوەش پێویستە هاوكاری زیاتری مرۆیی رەوانەی غەززە بكرێت و هیچ پاساوێكیش بۆ ئەو پرسە نییە.
لە بەرامبەردا بزوتنەوەی حەماس ئیسرائیل بە هۆكاری دواخستنی رێككەوتنی ئاگربەست تۆمەتبار دەكات و لەو بارەیەوە ئوسامە حەمدان ئەندامێكی سەركرداتەیتی حەماس دەڵێت، "هیچ ئاڵوگۆرێكی دیل و بارمتەكان ناكرێت تاوەكو ئاگربەست رادەگەیەنرێت.
جێگای ئاماژەیە رۆژی رابردوو، ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوای لە بزوتنەوەی حەماس كرد رازی بێت بە راگرتنی جەنگ لە غەززە، بۆ ئەوەی بارمتەكان بگەڕێنەوە ماڵەكانیان و هاوكاری زیاتر رەوانەی غەززە بكرێت.
سەرۆكی ئەمەریكا: ئەگەر ئاگربەست رانەگەیێندرێت دۆخی قودس لە مانگی رەمەزاندا مەترسیدار دەبێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.