بەشی پێشبینی بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە كە بەم شێوەیە ..
بۆ ئەمڕۆ چوار شەممە 06- 03- 2024 ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ كەمێك زیادبوونی خێرایی با ئەگەری نمە باران هەیە لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان لەگەل ئەگەری كەمێك بەفربارینی هەیە لەكاتەكانی شەودا . لەسنووری باشووری پارێزگای كەركوك و ئیدارەی گەرمیان ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆزوخۆڵێكی كەمی لەدوای نیوەرۆ هەیە.
هەروەها بۆ سبەی پێنج شەممە 07- 03- 2024 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە كاتەكانی بەیانی زوودا باران بارین لەسەر زۆربەی ناوچەكان دەبارێت , سنووری پارێزگای دهۆك هەندێ كات باران بارین بەلێزمە دەبێت , وە لەناوچە شاخاوییەكان بەگشتی ئاستی دابارین مامناوەند دەبێت , لەكاتی باران باریندا هەندێ كات هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت و لە زۆربەی لوتكەی شاخە بەرزەكان بەفر بارینی دەبێت . لە ئێوارەدا باران بارین كاریگەری كەم دەبێتەوە .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی ...
هەولێر : 16
سلێمانی : 14
دهۆك : 13
زاخۆ : 14
هەڵەبجە : 14
كەركوك : 18
سۆران : 13
حاجی ئۆمەران : 5
گەرمیان : 20
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.